English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا تەواوی تانکەکانی دەکاتە رۆبۆت
2018-07-28 [09:11 AM]

ZNA-ھەولێر


سوپای ئەمەریکا لە پڕۆژەیەکی نوێیدا تەواوی تانکەکانی دەکاتە رۆبۆت و لە رێگای ئامێری تایبەتەوە دەخرێنە مەیدانی جەنگەوە.

بەگوێرەی ھەواڵێکی سایتی سپۆتنیکی رووسی، تانکەکانی ئەمەریکا پێکبەست دەکرێن لەگەڵ سیستەمێک کە پرۆگرام و ئامێری تایبەت بەخۆیان ھەیە، بەمەش تاکتیکی بەکارھێنانی سوپای ئەمەریکا بۆ بەکارھێنانی تانکەکانی لە کاتی جەنگدا دەگۆڕێت.

پاول والیس، سەرنووسەری گۆڤاری لارجی تێکنەلۆژی ئەمەریکی، لەو بارەیەوە بە سپۆتنیکی گووت: "سیستەمەکە سەربەخۆ دەبێت و مەبەست لێی کەمکردنەوەی قوربانی جەنگە".

والیس پێشی وایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھەوڵدەدات لە ئامێر و پێداویستییە سەربازییەکانی پێشکەووتوترین تێکنەلۆژیا بەکاربھێنێت، رەنگە ئەو پرۆژانەش، "ملیۆنەھا سیستەمی جیاوازیان تێدا بەکاربێت".

ھاوشێوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ئەو تانکانە چیدی پێویستیان بە سەرباز و لێخوڕ نییە، بەڵکو لە رێگای سیستەمێکی پێشکەوتوو لە دوورەوە ئاراستەدەکرێن.

سوپای ئەمەریکا بە بوونی دوو ملیۆن و ٣٦٣ ھەزار و ٦٧٥ سەربازی چالاک، بودجەی ٥٨٧ ملیار دۆلار، ٥ ھەزار و ٨٨٤ تانک، ١٣ ھەزار و ٧٦٢ فرۆکەی جەنگی، ٧٠ ژێر دەریایی و ١٩ فرۆکەی بارھەڵگر خاوەنی زەبەلاحترین سوپای جیھانە.





ئەم هەواڵە 4804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad