English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوبه‌رى كۆمسيۆن ده‌ركران
2018-07-28 [10:17 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌و دادوه‌رانه‌ى له‌ لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه‌، وه‌ك سه‌رپه‌رشتيارى كۆمسيۆن ده‌ستنيشان كرابوون، ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكارى كۆميسيۆنيان ده‌ركرد.

گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى كۆمسيۆن، دادوه‌ر له‌يث جه‌بر حه‌مزه‌ رايگه‌ياند، ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى دادوه‌ر ژماره‌يه‌ك راسپارده‌ى ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى حكومه‌تيان په‌سند كرد و ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوبه‌رى كۆمسيۆنيان له‌ كاره‌كانيان دوور خسته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ به‌ڕێوبه‌رى گشتى نووسينگه‌ى سه‌لاحه‌دين و به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌رده‌ن و توركيا له‌ كاره‌كانيان ده‌ركراوون.

هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى كۆمسيۆن له‌ كه‌ركووك و به‌ڕێوبه‌رى گشتى نووسينگه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌نبار ده‌ركراوون.

كۆميسيارانى دادوه‌ر رايانگه‌ياندووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ تێوه‌گلاون به‌ ياريكردن به‌ ئه‌نجامه‌كان و گه‌نده‌ڵى ئيدارى و له‌ لايه‌ن ئه‌و ليژنه‌يه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زيران بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كانى كۆمسيۆن پێكيهێنابوو تۆمه‌تبار كراوون و ژماره‌يه‌كيان ره‌وانه‌ى به‌رده‌م دادگا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ دادگاييبكرێن.





ئەم هەواڵە 7651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad