English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا تانکەکانی خۆی دەکاتە رۆبۆت
2018-07-28 [10:20 AM]

ZNA- ھەولێر


سوپای ئەمەریکا لە پڕۆژەیەکی نوێیدا تەواوی تانکەکانی دەکاتە رۆبۆت و لە رێگای ئامێری تایبەتەوە دەخرێنە مەیدانی جەنگەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سپۆتنیکی رووسی، تانکەکانی ئەمەریکا پێکبەست دەکرێن لەگەڵ سیستەمێک کە پرۆگرام و ئامێری تایبەت بەخۆیان هەیە، بەمەش تاکتیکی بەکارهێنانی سوپای ئەمەریکا بۆ بەکارهێنانی تانکەکانی لە کاتی جەنگدا دەگۆڕێت.

پاول والیس، سەرنووسەری گۆڤاری لارجی تەکنەلۆژی ئەمەریکی، لەو بارەیەوە بە سپۆتنیکی گووت: "سیستەمەکە سەربەخۆ دەبێت و مەبەست لێی کەمکردنەوەی قوربانی جەنگە".

والیس پێشی وایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵدەدات لە ئامێر و پێداویستییە سەربازییەکانی پێشکەووتوترین تەکنەلۆژیا بەکاربهێنێت، رەنگە ئەو پرۆژانەش، "ملیۆنەها سیستەمی جیاوازیان تێدا بەکاربێت".

هاوشێوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ئەو تانکانە چیدی پێویستیان بە سەرباز و لێخوڕ نییە، بەڵکو لە رێگای سیستەمێکی پێشکەوتوو لە دوورەوە ئاراستەدەکرێن.

سوپای ئەمەریکا بە بوونی دوو ملیۆن و 363 هەزار و 675 سەربازی چالاک، بودجەی 587 ملیار دۆلار، 5 هەزار و 884 تانک، 13 هەزار و 762 فرۆکەی جەنگی، 70 ژێر دەریایی و 19 فرۆکەی بارهەڵگر خاوەنی زەبەلاحترین سوپای جیهانە.





ئەم هەواڵە 4630جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad