English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەران هەوڵى پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەش بۆ خۆپیشاندانەکان دەده‌ن
2018-07-28 [11:53 AM]

ZNA - ھەولێر


خۆپیشاندەرانى عێراق لە ڕێگەى پێکهێنانى لیژنەیەکى هەماهەنگى هاوبەشەوە بۆ هەموو پارێزگاکانى باشور و ناوه‌راستی عێراق هەوڵى یەکخستنى ڕیزەکانیان دەدەن .

ئەندامێكی لیژنەى هەماهەنگى خۆپیشاندانەکانى زیقار ڕایگەیاند: هەڵبژاردنەکانى عێراق بەرەو فروانبوون دەڕۆن و پێویستە بەردەوام بن تا داوکارییەکانى خۆپیشاندەران جێ بەجێ دەکرێت .

زامل ئەللامى، ئەندامى لیژنەى هەماهەنگى خۆپیشاندانەکانى زیقار گوتی: لە نێوان هەموو لیژنەکانى هەماهەنگى پارێزگاکاندا بە بەغداى پایتەختیشەوە، هەوڵ هەیە بۆ کارى هاوبەش و یەکخستنى ئامانج و داواکارییەکان و کاتى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکان ، ئاماژە بەوەشکرد، هەماهەنگى و سەرکردایەتیەکى هاوبەش بۆ خۆپیشاندانەکان دەنگدانەوەیەکى گەورەى لە شەقامدا دەبێت و فشارێکیش دەبێت لەسەر حکومەت و حزبەکانى دەسەڵات و ڕۆڵێکى گرنگیشى دەبێت لەسەر بەردەوامبوونى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان .

لە 8ى ئەم مانگەوە، لە پارێزگاکانى باشور و ناوەڕاستى عێراق بە بەغداى پایتەختیشەوە، دژ بە نەبوونى خزمەتگوزارى و بڵاوبوونەوەى بێکارى و گەندەڵى لە وڵاتدا خۆپیشاندان و ناڕەزایى هاوڵاتیان دەستى پێکرد .





ئەم هەواڵە 8410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad