English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بڕێکی زۆر چپس لەناوبرا
2018-07-28 [12:12 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاسایشی ئابوری دەست بەسەر سێ جۆر جپسی دو, بەرواردا دەگرێت و رەوانەی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەکات.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند؛ لەلایەن ئاسایشی ئابورییەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر چپسی (فروزن، کۆڵانەکانی پشتەوە و سنافر) دا گیراوە و رەوانەی قائیمقامیەت کراوە.

وتیشی؛ ھەرسێ جۆرە چپسەکە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیەوە پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە بەپێی رێنمایی عێراقی بەروارەکانی رێگەپێدراو نیە،‌ بۆیە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نین.

 

وتیشی؛ بڕی ئەو چپسەی دەستی بەسەردا گیراوە زیاتر لە شەش شلیفە، بەبڕیاری قائیمقام و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە.

 

ئازاد نەبی، داوا لە دایکان و باوکان دەکات زیاتر ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن کە مناڵەکانیان لەدوکان و مارکێتی کۆڵانەکان دەیکڕن،  لەکاتی ھەبونی خۆراک و مادەی ماوەبەسەرچوو لەڕێی ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) یان لاپەڕەی تایبەتی (قائمقامیەتی سلێمانی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لیژنە ھاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

 

 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی





ئەم هەواڵە 1732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad