English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكى كۆمسيۆن ده‌ركران
2018-07-28 [03:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دادوه‌ره‌ ئينتدابكراوه‌كان بۆ راپه‌راندنى كاره‌كانى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڕيارياندا، ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسيۆنى باڵا له‌سه‌ر كاره‌كانيان لابده‌ن، وه‌ك جێبه‌جێكردنى رێنماييه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.

دادوه‌ر له‌يس جه‌بر حه‌مزه‌، وته‌بێژى فه‌رمى كۆمسينى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت "ئه‌نجومه‌نى كۆمسياران له‌ دادوه‌ره‌ ئينتدابكراوه‌كان، بڕياريدا به‌ جێبه‌جێكردنى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له‌سه‌ر راسپارده‌كانى ليژنه‌ى وه‌زارى".

ئاشكراشى ده‌كات "ئه‌نجومه‌نى كۆمسياران له‌ له‌ دادوه‌ره‌ ئينتدابكراوه‌كان، بڕياريدا، به‌ جێبه‌جێكردنى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له‌سه‌ر راسپارده‌كانى ليژه‌ى وه‌زرايى، كه ‌گرتنه‌به‌رى چه‌ند رێوشوێنك له‌خۆده‌گرێت، سه‌باره‌ت به‌ لادانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نووسينگه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌لاحه‌دين و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ڵبژاردنى ئوردن و به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگه‌ى هه‌ڵبژاردنى توركيا".

ده‌شڵێت "ئه‌نجومه‌ن بڕياريدا، كۆتايى به‌ راسپاردنى و لادانى هه‌ريه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگه‌ى هه‌ڵبژاردنى كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نووسينگه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نبار".

جه‌بر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ دات "دواى ئه‌وه‌ى ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ راسپارده‌ى داوه‌، كه‌ سه‌رپێچى و يارييان به‌ ئه‌نجامه‌كان كردووه‌، گه‌نده‌ڵى داراييان هه‌بووه‌، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زرانى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و راصپاردانه‌ داوه‌، ئه‌نجومه‌نى كۆمسياران ئه‌و بڕياره‌يدا، هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ى ره‌وانه‌ى دادگا كردووه‌".

 





ئەم هەواڵە 7942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad