English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان: به‌وتووێژەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا گه‌شبینین
2018-07-28 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تالیبانی ئەفغانستان پشتڕاسی کرد کە هه‌فته‌ی ڕابردوو لە قەتەر وتووێژی ڕاستەوخۆیان لە گەڵ ئەمەریکا ئه‌نجام داوه‌، ئه‌مه‌ش لە چوارچێوەی گەیشتن بە وتووێژ سەبارەت بە کۆتایی شەڕی ١٧ ساڵی ئەفغانستان ئەنجام دراوە.

دوێنێ هەینی به‌رپرسێكی باڵای تالیبان ئاشكرای كرد، خانمی ئالیس وڵز، جێگری بەڕیوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کارەکانی ئاسیای باشور و ناوەندی، سەرپەرستی شاندای نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە وتووێژ لە گەڵ تالیبان لە شاری دۆحەی قەتەر بووە.

ئەو کاربەدەستەی تالبیان گوتی کە وتووێژەکانی سەرەتایی تەنیا بۆ زەمینەسازی بۆ پەیوەندێکان و چاوپێکەوتنەکانی داهاتوو لە نێوان تالیبان و ئەمەریکا دا بوو.

وتیشی، ئەو گفت و گۆیانە لە کەش و هەوایەکی باش دا بەڕێوەچوون و باسەکان سازەندە بوون."

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتەکانی بڵاوکراوە لە پەێوەندی وتووێژەکانی قەتەر تەنیا گوتی کە ئەمەریکا بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوەندی ئاشتی لە نزیکەوە لە گەڵ ئەفغانستان هەموو ڕیگاکان هەڵدەسەنگێنێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 4900جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad