English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به‌هۆی ھێرشە تیرۆریستییەکانه‌وه‌ بووه‌
2018-07-28 [05:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کارەبای کەرکووک، ئاشكرای كرد، هێرشی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان وای كردوه‌ كاره‌با كه‌م بكات چونكه‌ لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، تەزووی کارەبای بەرز له‌نێوان شارەکانی بەسرە-بەغدا و کەرکووک - دیالە کراونەتە ئامانج.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای کەرکووک، یاڵچن مەھدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە، گرووپە تیرۆریستییەکان بە تایبەتی ھێڵەکانی تەزووی بەرز لە نێوان شارەکان دەکەنە ئامانج و ئەمەش دەبێتە هۆی پچڕانی کارەبا، بە تایبەتی لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، تەزووی کارەبای بەرز له‌نێوان شارەکانی بەسرە-بەغدا و کەرکووک - دیالە کراونەتە ئامانج.

روونیشی كرده‌وه‌، بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکانەوە رۆژانە ١٢ کاتژمێر کارەبا لە شاری کەرکووک دەپچڕێت و ئەم ماوەیەش ھاووڵاتییان پێویستی کارەبا لە رێگەی مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە دەستەبەر دەکەن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەو کارمەندانەی بۆ نۆژەنکردن و چاککردنەوەی کارەبا دەچنە ناوچەکە، ئەوا رووبەڕووی ھێرشی تیرۆریستی دەبنەوە. گوتیشی: "بەم ھۆیەوە کارەکانی چاککردنەوە چەندین رۆژ دەخایەنێت. بەم پێیەش خزمەتگوزاری پێدانی کارەبا لە شاری کەرکووک چەندین رۆژ دوا دەکەوێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 7765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad