English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... دوو ئافره‌ت داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ مێرده‌ داعشه‌كانیان ده‌كه‌ن
2018-07-28 [06:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا دوو ئافره‌ت داوایان تۆمار كرد و داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ چه‌كداری داعش بوون و له‌ كاتی رزگاركردنی شاره‌كه‌ بۆ شوێنێنێكی نادیار هه‌ڵاتوونو دادگاش داواكه‌ی په‌سه‌ند كردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، دوو ئافره‌ت له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا دوو داوای جیابوونه‌وه‌یان له‌ دژی مێرده‌كانیان تۆمار كردوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، ئافره‌تی یه‌كه‌م نزیكه‌ی 35 ساڵ ده‌بێـت‌ و داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ دژی مێرده‌كه‌ی تۆمار كردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌كاتی رزگاركردنی موسڵ به‌جێی هێشتووه‌ و بۆ شوێنێكی نادیار له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بۆ رۆیشتووه‌. دادگاش داواكه‌ی په‌سه‌ند كردوه‌ بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی داوه‌.

داوای دووه‌میش له‌ دادگای باری كه‌سی گه‌یاره‌ له‌ دژی هاوسه‌ره‌ هه‌ڵاتووه‌كه‌ی تۆمار كراوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، دادگا مانگی داهاتووی بۆ دادبینی دیاری كردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندنه‌كان ته‌واو ده‌بێـت و به‌پێی یاسا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

 

 





ئەم هەواڵە 8164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad