English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمان ڕێگەی نەدا پرسیار لەسەرۆك كۆمار بكات
2018-07-29 [05:25 AM]

ZNA – هەولێر


په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په‌ ژماره‌یه‌ك پرسیاری پێشنیازكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رۆكی توركیا بكرێن، به‌ڵام ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ره‌تیانكرده‌وه‌ و پێیان راگه‌یاند كه‌ بۆی نییه‌ پرسیار له‌ سه‌رۆك كۆمار بكات

 

 
عومه‌ر فه‌تحی گوره‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی جه‌هه‌په‌، ژماره‌یه‌ك پرسیاری پێشنیازكردبوو له‌باره‌ی دۆخی په‌نابه‌رانی سووری و ئه‌و كۆمپانیا تایبه‌تانه‌ی كه‌ قه‌یووم كراون بۆ ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا وه‌ڵامیان بداته‌وه‌، به‌ڵام له‌ رێگه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به ‌واژۆی بینالی یڵدرم پرسیاره‌ پێشنیازكراوه‌كان ره‌تكرایه‌وه‌ و به‌ده‌ستنووسی بینالی یڵدرم، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆی نوسیبوو كه‌ "بۆی نییه‌ پرسیار ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار بكات". 
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی جه‌هه‌په‌-ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند "به‌پشت به‌ستن به‌بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی 98ـی ده‌ستووری توركیا، په‌رله‌مانتاران بۆیان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نووسراو پرسیار له‌ سه‌رۆككۆمار بكه‌ن. سه‌رۆككۆماریش له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ده‌بێت وه‌ڵامی ته‌واوی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان بداته‌وه‌. به‌ڵام بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌م بڕگه‌یه‌ش هه‌ڵوه‌شێندراوەتەوە‌ له‌ ریفراندۆمی 16ـی نیسانی 2017ـدا". 
 
عومه‌ر فه‌تحی گوره‌ر راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار مافی ئاراسته‌كردنی پرسیار بۆ سه‌رۆككۆماری نه‌بێت، ئه‌ی چۆن باس له‌ دیموكراسییه‌ت بكه‌ین؟".  




ئەم هەواڵە 4513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad