English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەكەنەدا بەدەیان جولەكە دەردەكەن
2018-07-29 [05:53 AM]

​ZNA – هەولێر


نزیكه‌ی ٦٠ جوله‌كه‌ی هاسیدیك كه‌ له‌ ناوچه‌ی سانتی ئاگات دێس مۆنتس له‌ نزیك شاری مۆنتریالی كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌ژیان دوای ناڕه‌زایبوونی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ بڕیاری دادگا له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ركران.

سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌كه‌، ده‌نیز چالیفیوكس رایگه‌یاند: هه‌موو جوله‌كه‌ هاسیدییه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ گواستووەته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌وان ماڵه‌كانیان وه‌ك په‌رستگا و به‌شه‌ ناوخۆیی به‌كارهێناوه‌ و هه‌موو ساڵێك له‌ وه‌رزی هاویندا گه‌نجانی جوله‌كه‌ هاتوچۆی ئه‌و ماڵانه‌یان كردووه‌ تا دره‌نگانی شه‌و به‌ ده‌نگی به‌رز میوزیكیان هه‌ڵكردووه‌ و خۆڵ و خاشاك له‌ ته‌لاره‌كانی ئه‌و ناوه‌ كۆبووەته‌وه‌ ئه‌مه‌ش نارازیبوونی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتووەته‌وه‌.

ئەو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی ٢٠١٥ه‌وه‌ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ بوونی ئه‌و گرووپه‌ ده‌رده‌بڕن دادگای باڵای ویلایه‌تی كیوبیك بڕیاری دا كه ئه‌و گرووپه‌‌ له‌و ناوچه‌یه‌ دووربخرێنه‌وه‌.

-  جوله‌كه‌ هاسیدییه‌كان كێن.

له‌ سه‌ده‌ی ١٨ له‌ پۆڵه‌ندا وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئایینی پشتبه‌ستوو به‌ خه‌ڵك ده‌ركه‌وت. هه‌رچه‌ند واتای هاسیدیك به‌ واتای "دینداریش"دێت به‌ڵام‌ "هاسیده‌كان"یان پێ ده‌گوترێت، كه‌ به‌واتای "دینداران" دێت.

تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ له‌ جوله‌كه‌كانی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن جلوبه‌رگ، دابونه‌ریت و ژیانی ئایینییان له‌ هه‌موو شوێنێك بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

ئاشكرا كراوە كه‌ ئه‌و گرووپه‌ دژی زایۆنیزمه‌، ئه‌وان جوله‌كه‌كانیان به‌ سه‌ر "جوله‌كه‌ زایۆنییه‌كان" و "جوله‌كه‌ نا زایۆنییه‌كان"دا پۆلین كردووه‌ و باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ ده‌كرێت موسڵمان و جوله‌كه‌كان به‌ شێوه‌ی ئاشتییانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بژین و دان به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا نانێن

 





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad