English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری بادەم بزانە
2018-07-29 [10:39 AM]

هەولێر _ ZNA



بادام خۆراكێكی به‌تام و پر له‌ ماده‌ی‌ خۆراكیه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ كه‌س حه‌زی‌ پێده‌كات.

سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ بادام چین

1-  كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ سەکتەی دل: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ 5 جار له‌ هه‌فته‌یه‌ك بادام به‌كارده‌هێنن، %50 مه‌ترسی‌ توشبوونیان بە سەکتەی دڵ كه‌متره‌ له‌ چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ بادام ناخۆن .

2-  نزمكردنه‌وه‌ی‌ كولیسترولی‌ خراپ: بادام زیاد بكه‌ بۆ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كانت، چونکە كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ له‌ خویندا .

3-  دیواری‌ خوێن به‌ره‌كان ده‌پاریزێت له‌ خراپ بوون: له‌توێكلی بادام مادده‌ی‌ Flavonoids له‌گه‌ل فیتامین E هەیە كه‌ هه‌ردووكیان رێگری له‌ نه‌خوشیه‌كانی‌ دڵ ده‌كه‌ن.

4-  بادام یارمه‌تی‌ به‌ هێز بوونی‌ ئیسک و ددان ده‌دات: بوونی‌ فوسفور له‌ باده‌م یارمه‌تی‌ به‌ هیز بونی‌ ئیسک و ددان ده‌دات.

5-  بادام چه‌وری‌ له‌ش رێك ده‌خات و یارمه‌تی‌ دابه‌زینی كێشی‌ له‌ش ده‌دات: له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا کە بادام زۆر چه‌وره‌ به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باده‌م ده‌خۆن باریکترن له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ هه‌رگیز باده‌م ناخۆن، هەروەها ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ به‌ لایه‌نی كه‌م 2 جار له‌ هه‌فته‌یه‌ك بادام ده‌خۆن %30  ئه‌گه‌ری‌ دابه‌زینی‌ كێشی‌ له‌شیان زیاتره‌ له‌ چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ بادام ناخۆن. 

6-  بادام رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا و ئه‌نسۆلین داده‌به‌زینێت ئه‌گه‌ر له‌ پاش ژه‌مه‌كان بخورێت، واتا لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەتپارێزێت.

7-  بادام كاری‌ مێشك باشتر ده‌كات: بادام پێکهاتووه‌ له‌ فیتامینی‌ ریبوفلافین و مادده‌ی‌ خۆراكی‌ بەسود، كه‌ چالاکی مێشك زیاد ده‌كات و مه‌ترسیه‌كانی‌ نه‌خوشی‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌.

8-  بادام مادده‌ی‌ خۆراكی‌ ده‌به‌خشێت به‌ سیستمی‌ توره‌یی‌ و شله‌ژان: به‌گوێره‌ی‌ Ayurveda بادام یارمه‌تی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژەی‌ زیره‌كی‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توره‌یی‌ و شله‌ژان ده‌دات.





ئەم هەواڵە 1264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad