English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرسەلان بایز لەسەر دوورخستنەوەی لە سەرۆکی لیستی یەکێتی رونکردنەوە دەدات
2018-07-29 [08:00 AM]

ZNA- ھەولێر



نوسینگەی رۆژنامەوانی ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەسەر دانانی وەك سەرۆكی لیستی حیزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

لەروونكردنەوەكە هاتووە ئەرسەلان بایز رۆژی شەممە "دوای نوێژی عەسر ئاگاداریان كردووەتەوە، "ببم بە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

هەر لەروونكردنەوەكە هاتووە "بەڵام لەبەر ئەوەی من چوار ساڵ ئەندامی پەرلەمان و چوار ساڵیش لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بووم، بۆیە من داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەو متمانەیە، پێم باشە هەڤاڵێكی تر ببێتە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك)".

رۆژی شەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەرسەلان بایزی وەك سەرۆكی لیست دیاریكرد، بەڵام دواتر یەكێتی بەهۆی رەتكردنەوەكەی ئەرسەلان بایز، قوباد تاڵەبانی كردە سەرۆكی لیستەكەی.



 





ئەم هەواڵە 1762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad