English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان ٧٥ کەس لە سێدارە دەدرێن
2018-07-29 [08:09 AM]

ZNA- ھەولێر


راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی میسر رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دادگایه‌كی ئه‌م وڵاته‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر 75 هاوڵاتیی میسریدا سه‌پاندووه‌ كه‌ تاوانه‌كه‌یان به‌شداریی بووه‌ له‌ مانگرتنه‌كانی ساڵی 2013ـدا.

له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی باڵای ئیخوان موسلیمین ده‌بینرێ و بڕیاره‌كه‌ش بۆ پشتگیریی كردن ره‌وانه‌ی لای موفتیی گه‌وره‌ی میسر كراوه‌، كه‌ ئه‌و به‌شێوه‌ی ئاسایی پشتگیریی بڕیاره‌كانی دادگای میسر ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و 75 كه‌سه‌ ده‌توانن دوای پشتگیرییه‌كه‌ی موفتیی گه‌وره‌ تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ سزاكه‌یان بكرێت.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كان بڕیاری سزای 660 تاوانباری دیكه‌ش مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ربچێت.

شایه‌نی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ مانگرتنه‌كانی ساڵی 2013ـی میسر بۆ پشتیوانیی له‌ محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ناوبراو رۆژی 3ـی یۆلیۆی 2013 به‌ده‌ستی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌كار لادرا.





ئەم هەواڵە 2662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad