English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی كوردستان له‌سه‌ر كێشه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
2018-07-29 [08:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی رێگەی ھەولێر- کەرکووک و دووبارە کردنەوەی،  شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی ئەو بابەتە بکەن.

پێش بەڕێکەوتنی شاندی ھەرێم. عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر و ئەندامی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، راگەیاند: "شاندێکی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی رێگەی نێوان ھەولێر- کەرکووک، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە".

 گوتیشی: "ئومێدەوارین بتوانین لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر کردنەوەی ئەو رێگایە رێکبکەوین.

ئاماژەی بەوەشدا: "پرسە تەکنیکییەکانی کردنەوەی رێگاکە کۆتاییان ھاتووە و لەبارەی پرسە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆ دەکەین".

بۆ ھۆی رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە، رێگەی سەرەکی ھەولێر کەرکووک داخرا و لە شارەدێی پردێ، پردی سەرەکی رێگاکە تەقێندرایەوە و بەو ھۆیھشەوە ماوەی نزیکەی ساڵێکە رێگەکان لە کار کەوتووە و ھاووڵاتیان ناچارن رێگەی دیکەی وەک رێگەی تەقتەق و دیبەگە بۆ ھاتووچۆی کەرکووک بەکارھێنن.

كوردستان24





ئەم هەواڵە 5302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad