English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌وڵی به‌قاچاغبردنی په‌یكه‌رێكی زێڕینی فیرعه‌ون پووچه‌ڵكرایه‌وه‌
2018-07-29 [08:12 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ھەوڵێکی بەقاچاغبردنی پەیکەرێکی زێڕین کە بۆ سەردەمی یەکێک لە فیرعەونەکان دەگەڕێتەوە، پووچەڵکرایەوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی میسردا ھاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی گواستنەوە و گەیاندن لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پارێزگای شەرقییە باکووری ئەو وڵاتە، کەسێکیان دەستبەسەرکردووە کە ھەوڵی بەقاچاغبردنی پەیکەرێکی زێڕینی یەکێک لە فیرعەونەکان دابوو.

وەزارەتی ناوخۆ میسر ئاماژەی بەوەشداوە کە کەسە دەستبەسەرکراوەکە لە میانی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا دانی بەوەدا ناوە کە ھەوڵی داوە پەیکەرەکە بە قاچاغ ببات بۆ ئەوەی رادەستی کەسێکی دیکەی بکات.

بەپێی بەیاننامەکە، رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر دەستبەسەرکراوەکە گیراوەتەبەر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوەش رەوانەی داواکاری گشتی کراوە.





ئەم هەواڵە 5380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad