English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هێرشی كردە سەر گوندێكی كوردنشین
2018-07-29 [08:18 AM]

ZNA-هه‌ولێر


محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵانیەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە: "کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی شەممەی ڕابردوو ٢٨/٧/٢٠١٨ ژمارەیەک چەکداری داعش دەستڕێژی گوللەیان کردە سەر گوندی (حوسێن مەمە)ی سەر بە شاری خانەقین و لە ئەنجامدا ھاووڵاتییەکی گوندەکەیان بریندار کردووە".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "پاشان بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزەکانی پۆلیسدا تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا پۆلیسێک بریندار بووە و دواتر چەکدارانی داعش ھەڵھاتوون.

گوندی حوسێن مەمە یەکێکە لە گوندە کوردنشینەکانی سنووری خانەقین کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شارەکەوە.

 





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad