English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر دۆخی سوریا چوار وڵاتی زلهێز كۆدەبنەوە
2018-07-29 [08:18 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆكەكانی هەریەك لە وڵاتی تورکیا و رووسیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا لە 7ی ئەیلوول بۆ تاوتوێکردنی رەوشی سووریا و ناوچەکە لە ئیستەنبوڵی تورکیا کۆدەبنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی وەتەنی تورکی، رایگەیاند: "لە 7ی ئەیلوول، ئێمە میوانداری دیداری تورکیا، رووسیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا لە ئیستەنبوڵ دەکەین و باس لە کێشەکانی ناوچەکە دەکەین".

بڕیارە ئەو چوار وڵاتە پرسی سووریا و ناوچەکە تاوتوێبکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، رایگەیاندبوو، پرسی سووریا بەبێ بەشداری کارای رووسیا، تورکیا، ئێران، ئەوروپا و چەند هێزێکی دیکەی ناوچەکە چارەسەر ناکرێت.

تورکیا بە داگیرکردنی شاری عەفرین لە سەرەتای ئەمساڵدا، یەکەم دەستێوەردانی راستەوخۆی لە سووریا کرد و هێزە کوردییەکانی ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستانی وەدەرنا.

 





ئەم هەواڵە 4531جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad