English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن: سەرجەم لیست و قەوارەكان لیستی كاندیدانیان پێشكەش كردووە
2018-07-29 [08:30 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم ڕایگەیاند، سەرجەم قەوارە و لیستەکان ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە.

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم لیستە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردن کە ژمارەیان ٢٩ لیستە ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە ھات دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وادەکەش درێژناکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی لایەنەکانی تا ئەمڕۆ ٢٩ی مانگ درێژکردەوە.

بڕیارە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 4441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad