English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه‌ نانێین كاتێك ڕووبه‌ڕووى سزا ده‌بینه‌وه‌
2018-07-29 [08:36 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی ھەواڵێکی ڕۆیتەرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتی تورکی ئەمرۆ یەکشەممە ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٨، ڕایگەیاندووە، تورکیا لە ڕووبەڕووبونەوەی ھەڕەشەکانی ئەمریکادا دەوەستێتەوە ئەگەر بێتو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزا بەسەر ئەنقەرەدا بچەسپێنێت بەھۆی ئازاد نەکردنی قەشە ئەمریکییەکە.

ئەردۆغان ڕایگەیاند: دۆستایەتی تورکیا و ئەمریکا لەسەر ھێلێکدایە لەم کێشەیە، یەک ھەنگاو بەرەو دواوە نانێین کاتێک ڕووبەڕووی سزا دەبینەوە و ھەروەھا وتی ئەمریکا دەبێت ئەوە لەیاد نەکات کە ئەوان ھاوکارێکی ڕاستگۆ لەدەست دەدەن ".

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لەدوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا ھەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسی کرد بەسەر تورکیا ئەگەر دەستەجێ قەشە ئەندرۆ برەنسن ئازاد نەکات.

جێی ئاماژەیە قەشە ئەندرۆ برەنسنی ئەمریکی و تەمەن ٥٠ ساڵ نزیکەی ٣٣ ساڵە لە تورکیا دەژیت لە شاری ئیزمیر و کڵێسایەک بەڕێوە دەبات. 

قەشە برەنسن لە مانگی ١٢ی ٢٠١٦ـەوە لەلایەن تورکیاوە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکراوە و ئەگەری ھەیە ڕووبەڕووی ٣٥ ساڵ زیندانیکردن ببێتەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی خراپی باری تەندروستی قەشەکە لە زیندانی گشتییەوە گواستراوەتەوە و لە ماڵێکدا وەک زیندانێک دەستبەسەرە. 





ئەم هەواڵە 4771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad