English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... كۆتایی به‌یارییه‌ چوپه‌كان ده‌هێنرێت
2018-07-29 [08:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


له‌به‌ر نه‌بونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی روداوه‌ نه‌خوازراوه‌كانی و گیان له‌ده‌ستدانی مناڵ تیایاندا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه چوپیه‌كانی داوه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ دانرێته‌وه‌‌ ده‌ست به‌سه‌ر یاری و كۆندێسه‌ره‌كاندا ده‌گیرێت.


ئاوات عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌به‌رنه‌بونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ودروستبونی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌و منداڵانه‌ی یارییه‌ چوپیه‌كان ده‌كه‌ن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڕیاری لابردنی داوه‌ و رێگری له‌ دانانه‌وه‌یان ده‌كات.


وتی؛ پێشتر و چه‌ند جارێك خاوه‌ن یارییه‌ چوپه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ یارییه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی مناڵ دروست ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ دانه‌نرێت.


وتیشی؛ چه‌ند جارێك ده‌ست به‌سه‌ر یاریه‌كاندا گیراوه‌، خاوه‌نه‌كانیان به‌ڵێننامه‌یان پڕ كرده‌وه‌ به‌ لابردن و دانه‌نانه‌وه‌ی به‌ڵام سه‌رپێچیان كردوه‌ بۆیه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی یاری و كۆندێسه‌ركاندا گرتوه‌ و ناگه‌ڕینرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان.


رو‌نیكرده‌وه؛ به‌هۆی روداوی نه‌خوازراوه‌وه‌ له‌ یارییه‌ چوپه‌كان منداڵ گیان له‌ده‌ست داوه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش به‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنیان رێگری له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی روداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ ده‌كه‌ن.


ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌ش كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و یاری و كۆندێسه‌ر و مۆلیدانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان و هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت یاریه‌كان دابنێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

 

KTV

 

1





ئەم هەواڵە 2731جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad