English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ئەوقاف روونکردنەوە لەسەر حەجی ئەم ساڵ دەدات 
2018-07-29 [11:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە سەرجەم حاجیانی کوردستان گەیشتنە شاری مەدینەی پیرۆز و شوێنیان باشە . 


لە ڕاگەیاندراوێکدا کەلەپێگەی فەرمی خۆیان بڵاویان کرووەتەوە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایدەگەێنێت ، دوای گەیشتنی سەرجەم حاجیان بۆ شاری مەدینەی پیرۆز، حاجیان بەپاسی تایبەت گوازرانەوە بۆ شاری مەککە پیرۆز. 

لە راگەیندراوەکە ھاتووە ،  بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی باشترین ھۆتێلی بەناوی (لوئلوئە) بەھەموو خزمەتگوزارییەک بۆ حاجیانی بەڕێز دابین کردووە، ھۆتێلەکە لەنزیک واجباتەکانی حەجی پیرۆزە لەکاتی مەراسیمەکانی حەجە و  ھیلاکی و ماندووبوون بۆ حاجیان کەمتر دەکاتەوە. 

لە راگەیندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە،  ئەمە جگە لە پاک و خاوێنی و نۆرینگەی پزیشکی، پزیشکی پسپۆر، خواردنگە، ھۆیەکانی ھاتووچۆ، مزگەوتی تایبەت لەناو ھۆتێل ھەروەھا لێژنەیەکی ئیداری ئێستا لەشاری مەککەی پیرۆز لە پێشوازی حاجییاندا دەبن.

ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 6418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad