English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنەماڵەی قوربانیانی رووداوەکەی ماجدی لاند روونکردنەوەیەک دەدەن 
2018-07-29 [12:06 PM]

ZNA- ھەولێر 



 

ماوەیەک لەمەوبەر ھەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بنەماڵەی قوربانیانەکانی رووداوەکەی ماجیدی لاند سولحیان کردوە لە بەرامبەر ٧٠٠ ھەزار دۆلار . 

لەمبارەیەوە بنەماڵەی قوربانیەکان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکەنەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدەن بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زۆر بەبێ ویژدانانە قسەیان لەسەر بابەتەکە کردووە، بەبێ ئەوەی بنەماڵەی ئێمە بناسن و کە ئێمە کێین و چ خزمەتێکمان بە کۆمەڵگەی کوردستان کردووە. 
 


 ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە : 

لە ژمارە (٥١١)ی  ھەفتەنامەی (رووداو)دا بابەتێک بەناونیشانی (سوڵحی رووداوەکەی ماجدی لاند بە ٧٠٠ ھەزار دۆلار کرا) ھەمان بابەت دواتر لە پۆرتاڵی (رووداو) بڵاوکراوەتەوە.

ئێمە وەکوو بنەماڵەی قوربانییەکان بەپێویستی دەزانین بەرچاوڕوونییەک بۆ رای گشتی بڵاوبکەینەوە، چونکە ھەندێک کەس بە تایبەتی بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زۆر بەبێ ویژدانانە قسەیان لەسەر بابەتەکە کردووە، بەبێ ئەوەی بنەماڵەی ئێمە بناسن و کە ئێمە کێین و چ خزمەتێکمان بە کۆمەڵگەی کوردستان کردووە.

لەدەستدانی سێ رۆڵە لە یەککاتدا کۆستێکی گەلێک گەورەیە و لەبیرکردنیشی زۆر زەحمەتە، ئەستەمە کەسێک کۆستێکی وای بەسەر بێت و وا بە ئاسانی لە مافی خۆی خۆشبێ، بەڵام پێگەی بنەماڵەی ئێمە زۆر لەوە گەورەترە کە خوێنی رۆڵەکانمان بە پارە بگۆڕینەوە، یان بەرامبەرەکان رووبەڕووی سزای قورس بکەینەوە، چونکە ئەوەی ناوبانگی ئێمەی گوێ لێ بووبێ، دەزانێت ئێمە جگە لە سوڵح و گونجان و رێگریکردن لە گەورەبوونی کێشە، شتێکی دیکەمان لە خەیاڵدا نییە، دیوەخانی ئێمە شایەتی چەندین سوڵحی زۆر ئەستەم بووە کە رێگری کردووە لە خوێن رشتنی گەورە. بۆیە ئێمە لەو سۆنگەیەوە بڕیارماندا لە مافی کەسیی خۆمان خۆشبین.. ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە پێیانوایە ئێمە لە بەرامبەر پارەدا سوڵحمان کردووە. ئێمە تەنیا لەپێناوی خوا و لە پێناوی ئاسوودەبوونی رۆحی شەھیدان (شیفا و زانا و سیما) لە مافی خۆمان خۆشبووین.

ھەر لێرەدا گلەییش لە ھەفتەنامەی (رووداو) دەکەین کە بەبێ پرسکردن بە بنەماڵەی قوربانییەکان بابەتەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی عورفی رۆژنامەڤانی ئێمە نزیکترین کەسین کە مافی قسەکردنمان لەو راپۆرتەدا ھەبێت. 

باوکی قوربانییەکان:
سەعد مەلا تەیب بەحرکەیی
عەلی مەلا جەمیل کاوانیانی
زوبێر مەلا جەمیل کاوانیانی


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 14245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad