English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... هه‌شت ئه‌ندامى سه‌ر به‌ داعش ده‌ستگيركران
2018-07-29 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ ناوه‌ندی راگه‌ياندنى ئه‌منى، ئاشكرای كرد، فه‌رمانده‌يى پۆليسى پارێزگاى نه‌ينه‌وا، هه‌شت ئه‌ندامى گروپى تيرۆرستى داعشيان ده‌ستگيركردووه‌.

سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 29ى ته‌مموز فه‌وجى فرياكه‌وتنى حه‌وتی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌يى پۆليسى نه‌ينه‌وا، هه‌شت ئه‌ندامى گروپى تيرۆرستى داعشيان ده‌ستگيركردووه‌، كه ‌له‌ لايه‌ن دادگاوه‌ به‌پێى ماده‌ى چواری تيرۆر داواكراو بوون.

روونيشيكردۆته‌وه‌، داواكراوه‌كان هه‌يانه‌ له‌ رێزى داعشدا شه‌ڕكه‌ر بووه‌، هه‌شيانه‌ له‌ ريزه‌كانى به‌ناو ئه‌منييه‌تى داعشى تاوانكاردا كاريان كردووه‌.

ده‌شڵێت، داواكراوه‌كان له‌ ناوچه‌ و گه‌ڕكه‌كانى "عه‌ده‌ن، ئينتسار، ميساق، سۆمه‌ر و مرورى لاى چه‌پى موسڵدا ده‌ستگيركراون.





ئەم هەواڵە 7681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad