English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: كۆتا وتارى هه‌ينى مه‌رجه‌عيه‌تى باڵاى ئاينى بۆ عه‌بادی وه‌ك ڤيتۆيه‌كى فه‌رمى بوو
2018-07-29 [01:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك ئاشكرايان كرد، كۆتا وتارى هه‌ينى مه‌رجه‌عييه‌تى باڵاى ئاينى "به‌يه‌كجارى و به‌ شێوه‌يه‌كى فه‌رمى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى بۆ جارى دووه‌م كۆتايى به‌ شانسه‌كانى حه‌يده‌ر عه‌بادى هێنا، باسیان له‌وه‌ش كرج، عه‌بادى له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا، چه‌ندين جار هه‌وڵيداوه‌ به‌ديدارى سيستانى بگات، به‌ڵام ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار رایانگه‌یاند، كۆتا وتارى هه‌ينى مه‌رجه‌عيه‌تى باڵاى ئاينى عه‌لى سيستانى مه‌رجه‌عيه‌تى نه‌جه‌فه‌وه‌، له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئاينده‌ له‌لايه‌ن عه‌بادييه‌وه‌ بۆ جارى دووه‌م وه‌ك ڤيتۆيه‌كى فه‌رمى بوو.

ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، په‌يامى نهێنى له‌ كه‌سه‌ نزيكه‌كانى ماڵه‌كانى نه‌جه‌فه‌وه‌ گه‌يشتۆته‌ حه‌يده‌ر عه‌بادى، به‌وه‌ى كه‌ شانسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى زۆر لاوازه‌.

ئه‌وه‌یان خسته‌روو، عه‌بادى له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا، چه‌ندين جار هه‌وڵيداوه‌ به‌ديدارى سيستانى بگات، به‌ڵام له‌لايه‌ن نووسينگه‌كه‌يه‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى هاتنه‌سه‌رخه‌تى هه‌ندێكى لايه‌نى شيعه‌، ئه‌و دیداره‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شیان خسته‌روو، دواى وتاره‌كه‌ى مه‌رجه‌عيه‌ت، ئێستا ديارترين كانديده‌كانى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئاينده‌ ده‌ركه‌وتوون، كه‌ هه‌ريه‌ك له‌ "تارق نه‌جم، فالح فه‌ياز، هادى عامرى، محه‌مه‌د شياع سودانى"ين.

 

غه‌دپرێس





ئەم هەواڵە 1459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad