English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسول کۆبوونەوە
2018-07-29 [02:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسول بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەردوولا لە سلێمانی کۆبوونەوە و باسیان لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی عێراق کرد.

نووسینگەی رۆژنامەڤانی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ (29-7-2018) لە شاری سلێمانی، كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی و شاندی هاوڕێی کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی جێگری سكرتێری گشتیی یەکێتی، لە كۆبوونەوەكەدا: گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق کراوە، گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش وەك چارەسەری سەرەكی بۆ بارودۆخەكە سەیركرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆسرەت رەسول دەستخۆشی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ كردنەوەی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای 400 كەیڤی لە بازیان و هیوای خواستووە هەنگاوی باشتر بنرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا و خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەشی هاونیشتمانییان بكرێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، تەوەرەکانی دیکەی كۆبوونەوەكە بوون. بەپێی راگەیێندراوەکە هەردوولا بە گرنگیان زانیوە كە كورد وەك تیمێكی هاوبەش بچێتە بەغدا و لەكوردستانیش لایەنەكان بەوپەڕی دیموكراسییەوە بەشداری لە پڕۆسەكە بكەن.





ئەم هەواڵە 5128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad