English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راھێنەری ریال مەدرید داوای یەک یاریزان دەکات 
2018-07-29 [02:29 AM]

ZNA- ھەولێر 



جۆلین لۆپیتیگ راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی متمانەی بە تواناکانی بنزیمە و گارس بێل ھەیە بەڵام داوای یەک یاریزان دەکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی  مارکای ئیسپانی ، لۆپیتیگ داوای لەبەرپرسانی یانەی ریال مەدرید کردوە بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی رۆنالدۆ یاریزانێکی گۆڵکاری بۆ بکڕن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , لۆبیتیگ بە روونی بە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید گووتووە کە تیپەکەی پێویستی بە ھێرشبەرێکی سەرە ڕم ھەیە بۆ ئەوەی ھێرشەکان یەکلایی بکاتەوە و گۆڵ تۆمار بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لۆبیتیگ لە دوو ھەفتەی یەکەمی راھێنانەکان متمانەی بە بنزیمە و گارس بێل ھەیە بۆ ئەوەی لە پێشەوە یاری بکەن بەڵام داوای یاریزانی سێیەمی کردوە بۆ ئەوەی ھێلی ھێرشبەری پێ بەھێز بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8167جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad