English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر ونكردن و ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی، دوو رێنمایی خرایه‌ روو
2018-07-29 [03:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بە پێی رێنماییەكی فەرمانگەی كارتی نیشتمانی، تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات، ئەو کەسانەی كارتی‌ نیشتیمانیان ونكردوه‌ چەند رێكارێك خراوەتەڕوو و هه‌روه‌ها ئه‌وانشی ئه‌و كارته‌یان نییه‌ به‌ڵام كه‌سێكی نزیكی هه‌یه‌تی پێویست به‌ ده‌رهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ناكات.

بە پێی رێنماییەكە ئەوانەی كارتی نیشتمانی ون دەكەن دەبێت سەرەتا مامه‌ڵه‌ی‌ ونبونی‌ بۆ بكات و سه‌ردانی‌ كه‌رتی‌ پۆلیس به‌شی‌ ونبوه‌كان بكات، پۆلیسیش نوسراوێك بۆ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ره‌گه‌زنامه‌وباری‌ شارستانی‌ ئەو پارێزگا و یەكە ئیداریەی ده‌كات.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، پاش ئەوە دەبێت داخوازیەك بنوسێت بۆ بەرێوەبەری فه‌رمانگه‌ی كارتی‌ نیشتیمانی‌، بەم رێكارە  دووبارە کارتی نیشتیمانی بەدەست دەھێنێتەوە.

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی غەرامەیەكی وەكو سزا داناوە بۆ ئەوە كەسانەی كارتی نیشتمانی ون دەكەن، بە جۆرێك بۆ ونبونی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بۆ یه‌كه‌م جار  25 هەزار دیناره‌، جاری دووەمیش، 50 هەزار دینارە، جاری سێیەم  100 هەزار دینارە.

هه‌ر به‌پێی رێنمایی دووه‌م، ئەوانەی ناسنامەی باری كەسیان هەیە و رەگەزنامەیان هەیە، پێویست بە دەرهێنانی رەگەزنامە ناكات، بەڵكو راستەوخۆ كارتی نیشتمانیان بۆ دەردەكرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، ئەو كەسانە بە جۆرێك پێویستیان بە دەرهێنانی رەگەزنامە نابێت كە دایك یان باوك یان خوشك یان برایەكیان رەگەزنامەی هەبێت و له‌ ناوچەیەكی لە رووی ئیداری كارەكەیان بۆ دەكرێت فەرمانگەی كارتی نیشتمانی هەبێت.





ئەم هەواڵە 1675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad