ZNA - هەولێر
هاوپەیمانێتی فەتح، نەسر و دەوڵەتی یاسا لە پەراوێزخستنی هاوپەیمانێتی سائیروون وەکو براوەی هەڵبژاردن بەردەوامن.
سەرچاوەیەک لە رەوتی سەدر بە میدیاکانی راگەیاندووە، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح پێشنیاری بە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتی سائیروون کردووە کە وەکو ئەندام لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لەلایەن هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، فەتح و هاوپەیمانێتی نەسر بەشدارببن، نەوەک وەکو براوەی هەڵبژاردن.
سەرچاوەکە گوتوویەتی: سەرکردەکانی هاوپەیمانێتی سائیروون ئەو پێشنیارەی عامرییان رەتکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، کار بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەکات.
هەروەها بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری لە هەوڵی ئەوەدان دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رابگەیێنن.
ئەم هەواڵە 7873جار خوێندراوەتەوە |