ZNA – هەولێر
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە، خەڵاتی ساڵانەی "فاتن حەمامە" دەبەخشێتە ئەکتەری کۆمیدی میسری، حەسەن حوسنی.
40مین خولی فێستیڤاڵی قاهیرە لە 29-29 تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و خەڵاتەکە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا دەبەخشرێتە حوسنی.
رێکخەرانی فێستیڤاڵ، ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، بەخشینی خەڵاتەکە بەو ئەکتەرە سینەماییە، رێزگرتنە لە تەواوی کارە هونەرییەکانی لە سینەمای میسریدا.
حوسنی تەمەن 86 ساڵ، لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا، بەشداری لە زیاتر لە 200 فیلم، دراما و شانۆگەریدا کردووە.
ئەم هەواڵە 10180جار خوێندراوەتەوە |