English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی ناوەندیی ئێران: بەرزبوونەوەی بەهای دراو دەستی دوژمنانی دەرەکیی تێدایە
2018-07-30 [05:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بانکی ناوەندی ئێران دوایی پەرەسەندنی ناسەقامگیریی بازاری دراو و ئابووریی ئێران،  ڕاگەیەندراوێک بڵاوکردەوە، بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار "ئەنقەست"ە و دەستی دوژمنانی دەرەکیی تێدایە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی بانکی ناوەندیی ئێران لە کاتێک دایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی ئەو بانکە، سەرۆکێکی نوێی بۆ دەستنیشان کرا و دەزگای دادوەریی ئێرانیش دوێنێ ڕای گەیاندووە ٢٩ کەسیان دەستگیر کردووە کە تێکدەر و شێوێنەری ئابووری و بازار ناودێری کردوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیی  ئێراندا ھاتووە: "گۆڕانکارییەکانی ئەمدوای بازاری دراو و زێڕ کە بە ئەنقەست دەستی دوژمنانی تێدایە، ھەتا گرژی و ئاڵۆزیی ئابووری و ناسەقامگیریی دەروونی ساز بکرێت، بە وردی لەژێر چاوەدێرییان دایە".

دوێنێ یەکشەممە ٢٠١٨/٧/٢٩ بەھای یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازارە نافەرمییەکانی ئێران سنووری ١٠ ھەزار تمەنی تێپەڕاند و ھاوکات سکەی زێڕیش گەیشتە زیاتر لە چوار ملیۆن، بەرزبوونەوەی لەناکاوی دراو و زێڕ لە بازاری ئێران لە ڕۆژێکدا ڕووی دا، کە عەبدولناسر ھێمەتی، وەک سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.


بەڕای ئابووریناسان ئاڵۆزی بازاری دراو و ئابووریی ئێرانی گرتووەتەوە و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەک و پێداویستیی ڕۆژانەی خەڵک، بووەتە قەیرانێکی قووڵ لەو وڵاتە و کۆنترۆڵی بازار لە دەستی حکوومەتدا نەماوە.


لە ڕاگەیەندراوەکەی  بانکی ناوەندیدا ھاتووە: "بەرنامەی پێویست و نوێی لە کارنامەی سەرۆکی نوێی ئەو دەزگایەدا ھەیە و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بەکار دەبن و وردەکارییەکانی دەخەنە ڕوو".





ئەم هەواڵە 4852جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad