English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە وێنە... رووسیا نمایشێکی سەربازی ئەنجامدا
2018-07-30 [06:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای چوار ساڵ لە کۆنتڕۆڵکردن و کردنی بە بەشێک لە رووسیا، سوپاکەی مۆسکۆ نمایشێکی سەربازی گەورەی بە بۆنەی رۆژی ھێزی دەریایی رووسیا لە ھەرێمی کریمیا ئەنجامدا.

کەشتی زەبەلاحی جەنگی، ژێر دەریای و فڕۆکەی جەنگی لەو یادکردنەوەدا بەشداربوون. ئەوە ھەلێکیش بوو بۆ مۆسکۆ، تاکو بە ئامادەبوونی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، توانا سەربازییەکانی نیشانی جیھان بدات.

لە ساڵی ٢٠١٤، رووسیا ھەرێمی کریمیای لە ئۆکرانیا جیا کردووە و کردییە بەشێک لە خاکی رووسیا، ئەمەش بووە ھۆی بەرپابوونی جەنگ لەنێوان سوپای ئۆکرانیا و شۆڕشگێڕانی کریمیا کە ھاوسۆزی پوتین بوون.

لەو جەنگەی ناوخۆی ئۆکرانیا، نزیکەی ١٠ ھەزار ھاووڵاتی، سەربازی ئۆکرانی، شۆڕشگێران و تەنانەت سەربازی سوپای رووسیاش کوژران.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

 





ئەم هەواڵە 5479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad