English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات
2018-07-30 [06:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا کۆتایی بە سیستەمی وەرگرتنی پەنابەر لەڕێی تیروپشکەوە بھێنێت.

دۆناڵد ترەمپ ھەروەھا بەپێویستی دەزانێ، کە تەنیا ئەو کەسانە لە ئەمریکا وەک پەنابەر وەربگیرێن، کە لە وڵاتەکانی خۆیان رووبەڕووی ھەڕەشە دەبنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ھەڕەشەی لە حکوومەت کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر دیموکراتخوازەکان لە کۆنگرێس دەنگ بە ھەمواری یاسای کۆچ و پرۆژەی دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک نەدەن، ئەوا ”حکوومەت دادەخەم“.

حکوومەتی ئەمریکا ساڵانە لەڕێی تیروپشکەوە، ٥٠ ھەزار کەس و خێزان لە سەرانسەری جیھانەوە وەردەگرێت و مافی مانەوەی ھەمیشەییان لە وڵاتەکەی پێ دەدات.

لە سەرەتای دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ١ـی ٢٠١٧، دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دژایەتیی پەنابەران دەکات و ھەوڵ دەدات دەزگای پەنابەرانی وڵاتەکەی کەمترین پەنابەر وەربگرن.





ئەم هەواڵە 2710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad