English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەو هۆکارانە پێویستە ژەمی بەیانی بخۆین
2018-07-30 [09:39 AM]

هەولێر _ ZNA



یەکێک لە بەسوودترین ژەمەکانی رۆژانە، ژەمی بەیانییە، پزیشکانیش هۆشیاری ئەوەمان دەدەنێ ژەمی بەیانیان تەرک نەکەین و رۆژانە بیخۆین.

وەک ئەوەی پزیشکان گوتوویانە ژەمی بەیانیان یەکێکە لە باشترین ژەمە خواردنەکانی رۆژ و پێویستە مرۆڤ گرینگی پێبدات، چونکە چەندان زیندە چالاکی جەستە بەکاردەخات و لە زۆر بواری جەستەییدا هاوکاری جەستەت دەکات ، بۆیە لێرەدا باس لە سوودەکانی خواردنی ژەمی بیانیان و زیانەکانی نەخواردنی ژەمەکە دەکەین:

بەگشتی پزیشکان هۆشیاریمان دەدەنێ کە رۆژانە و بەشێوەیەکی بەردەوام ژەمی بەیانیان بخۆین، چونکە ژەمی بەیانیان وەک سەرچاوەیەکی وزە وایە بۆ جەستە و چالاکی "میتابۆلیزم"ی جەستەییش زیاد دەکات و هاوکاریت دەکات لە کەمکرنەوەی کێش و سووتاندنی کالۆری جەستە، لە هەمان کاتیشدا لە نەخۆشییەکانی دڵ بەدوورت دەگرێت و ناهێڵێت تووشی نەخۆشی شەکرە ببیت.

جگە لەوەیش ئەگەر گرینگی بە ژەمی بەیانیان نەدەیت و پشت گوێی بخەیت و رۆژانە نەیخۆیت ئەوا چەندان کێشەی تەندروستیت تووشدەکات وەک زیادبوونی کێشی جەستە و کەمبوونەوەی وزە لە جەستەدا و دروستبوونی کێشە لە مێشکدا و لاوازی چالاکی میتابۆلیزم  و چەندان کێشەی تەندروستی تر.





ئەم هەواڵە 8425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad