English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری کارەبای عێراق بووە قوربانی ھەرەشەکانی سیستانی
2018-07-30 [07:36 AM]

ZNA- ھەولێر



تەنیا دوای دوو رۆژ لەهۆشدارییەكەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعێراق، قاسم فەهداوی وەزیری كارەبا لەپۆستەكەی دوورخرایەوە.

قاسم فەهداوی رۆژی یەك شەممە بەفەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپۆستەكەی سڕكرا، دوای ئەوەی رۆژی هەینی عەلی سیستانی هۆشداریدا بەوەی دەبێت بەرپرسە كەمتەرخەم‌و گەندەڵەكان لەحكومەتی عێراق دووربخرێنەوە.

بەپێی رۆژنامەی شەرقلئەسەت، هۆشدارییەكەی سیستانی بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی عێراق بووەو عەبادیش بەو هەنگاوەی بەنیازە فشارەكانی خۆپیشاندانەكانی عێراق كەمبكاتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە عەبادی دەیەوێت بەو هەنگاوەی پشتگیری سیستانی بەدەستبهێنێتەوە، بۆ ئەوەی لەحكومەتی داهاتووی عێراق پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەربگرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند هەفتەیەكە بەهۆی خراپی دۆخی خزمەتگوزاری، بەتایبەتی نەبوونی كارەباو ئاو خۆپیشاندان لەناوچەكانی عێراق بەرێوەدەچێت‌و خۆپیشاندانەكانیش بەردەوامی هەیە.



 





ئەم هەواڵە 8959جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad