English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی هەرێم جیاوازی پلەکانی گەرمای هاوینی ئەم سال و پارسال بلاوکردەوە
2018-07-30 [07:53 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی‌ گەرمای‌ مانگی‌ تەممووزی‌ پارساڵ بەراورد بە پلەکانی‌ گەرمای‌ مانگی‌ تەممووزی‌ ئەمساڵ گەرمتر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان باس لە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر، هەڵەبجە و کەرکوک دەکات لە هاوینی 2017 دا کە 47 و 48 و 47 پلەی سیلیزی بوون، هەروەها لە کەلار 50 پلە، خەبات 50 پلە، خورماتوو 49 پلە و خانەقین 53 پلەی‌ سیلیزی‌ تۆمارکران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە شاری هەولێری بە نموونە هێناوەتەوە و رایدەگەیێنێت، پارساڵ 17 رۆژ بەرزترین پلەکانی‌ گەرما لە سەرووی‌ 44 پلەی‌ سیلیزی‌ بووە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا پێنج رۆژ لە سەرووی‌ 44 پلەی‌ سیلیزی بووە و تەنیا یەک رۆژ پلەی‌ گەرمای‌ سەنتەری‌ هەولێر گەیشتووەتە 46 پلەی‌ سیلیزی‌، بەڵام پارساڵ چوار جار گەیشتووەتە 46 پلەی‌ سیلیزی.
 





ئەم هەواڵە 6886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad