English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم
2018-07-30 [09:28 AM]

هەولێر _ ZNA


 

شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان و چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە ، شێرپەنجەی دەم یەكێكە لە جۆرەكانی ئەم نەخۆشیە و ئەمەش چەند جۆرێكی هەیە لەوانەش  
- جۆرێك شێرپەنجە كە بەهۆی وەرمی شانەی لیكە ڕژێنەكانەوە دروست دەبێت .

-ئەو وەرەمەی لە ئەنجامی گەشەی ناتەندروستی خانەكانی میلانین دروست دەبێت كە لە دەوروبەری پێستی دەم و لێودا هەیە  و ئەمە پێی دەوترێت وەرەمی میلانینی .

- هەندێكجار شێرپەنجەی قوڕگ لە ئەنجامی گەشەی ناتەندروستی خانەكانی لەوزەتێنەوە دروست دەبێت .

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم :

- هەستكردن بە سڕبوون و ئازار لە ڕوخساردا.
-تێكچونی شێوەی زمان و هەندێكجار زمان توانای جوڵەی ئاسایی نامێنێت .
-دەركەوتنی هەڵئاوساوی لە بەشی ناوەو و دەرەوەی لێو .
-ئەو هەڵئاوساویانەی دەردەكەوێت زۆركات ڕەنگەكەی تۆخ و شێوەیەكی بەرزی هەیە .
-توانای قوتدان كەمدەبێتەوە ئەو كاتەی مرۆڤ توشی شێرپەنجەی قوڕگ ببێتەوە .

هەركاتێك هەر هەڵئاوساویەكت لەناو دەمتدا بینی و ئەم نیشانانەت هەست پێكرد ئەوە زۆر  زوو سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و دەست نیشانكردنی نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە ، هەتا زوتر نەخۆشی شێرپەنجە دەست نیشان بكرێت ئەوە بە دڵنیایەوە 
چارەسەری ئاسانتر دەبێت .





ئەم هەواڵە 5626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad