ZNA- ھەولێر
ماتیۆ کۆڤاسیچی کڕواتی و یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، سورە لە جێھێشتنی یانەی ڕیال مەدرید و یانەکەش بە یاریزانێکی گرنگی دادەنێت و نایەوێت دەستبەرداری ببێت.
پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە کە ماتیۆ کۆڤاسیچ یاریزانە کرواتیەکەی یانەی ڕیال مەدرید پەیامی خۆی ئاراستەی لۆبیتیگی راھێنەری نوێی یانەی ڕیال و سەرجەم یاریزانەکانی ھاورێی لە تیپەکە کردووە و پێی راگەیاندوون کە ئەو لە ڕیال مەدرید دەڕوات و چیتر لەو یانەیە بەردەوام نابێت.
ئاس ئاشکرای کردووە ھەریەکە لە یانەکانی مانچستەرسیتی و رۆماو بایرن میونش و چەند یانەیەکی تر ھەوڵی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە دەدەن.
لە بەرامبەردا یانەی ڕیال مەدرید رایگەیاندووە کە بەرنامەیەکی نوێ یان بۆ ئەو یاریزانە داناوە و دەیانەوێت رێکبکەون و بەھیچ شێوەیەکیش کۆڤاسیچ نافرۆشن و ھیچ بۆندێک بۆ ئەو یاریزانە ٢٤ ساڵە قبوڵ ناکەن
ئەم هەواڵە 11752جار خوێندراوەتەوە |