English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشە دەکەوێتە نێوان سەڵاح و مانی 
2018-07-30 [10:39 AM]

ZNA- ھەولێر 



یۆرگن کلۆب راھێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی رووبەرووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە بەھۆی ئەو کێشەی لەنێوان ھەردوو ئەستێرەی تیپەکەی محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانی روویدا . 


بەپێی ھەواڵی رۆژنامە ئینگلیزیەکان , کێشەی نێوان سەڵاح و مانی لەسەر ئەوە دروست بوو کاتێک محەمەد سەلاح لە خولەکی ٢٨ یاری نێوان یانەکەی لەگەڵ یانەی مانشستەر یونایتد لێدانێکی سزای بەدەستھێنا و خۆی ئامادە کرد بۆ ئەوەی جێ بەجێی بکات ، بەڵام لەو لاوە سادیۆ مانی خۆی بۆ لێدانە سزاکە ئامادە کردو و جێ بەجێی کرد . 

لەھەواڵەکان باس لەوە دەکرێت کە جیمس میلنەر کاپتنی یانەی لیڤەرپول کەوتووتە نێوان سەڵاح و مانی و سەڵاحی دوورخستووتەوە بۆ ئەوەی کێشەکە گەوەرتر نەبێت , چونکە دەمەقاڵی دروست ببوو لە نێوان ھەردوو یاریزانەکە . 

لەھەواڵەکان ھاتووە , پێویست دەبێت لەسەر یۆرگن کلۆب بۆ یارییەکانی داھاتوو ئەو یاریزانە دیاری بکات کە لێدانە سزاکان لێدەدات ، چونکە دووبارە بوونەوەی ئەو کێشەیە زیان بە تیپەکەی دەگەینێت . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 12211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad