English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەفتەی داھاتوو مووچە دابەش دەکرێت 
2018-07-30 [10:52 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند : لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت . 


سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا ، حکومەتی ھەرێم پابەندە بەو بەڵێنەی داویەتی و ھەر ٣٠ رۆژ جارێک بەپێی ئەو داھاتەی لەبەر دەستە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت . 

سەرچاوەکە گووتیشی : رۆژی یەکشەممەی داھاتوو (٥ | ٨ | ٢٠١٨) دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت . 
سەرچاوەکە روونیشکردەوە : گۆڕانکاری لە ریزبەندی دابەش کردنی مووچە کراوە ، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ھەر یەکەم وەزارەت دەبێت و دواتریش وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەگەڵ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە خشتەی یەکەمی دابەش کردنی مووچە دەبن . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 31690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad