English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزایێکی ئابوری: ئەتوانین ئابوری كوردستان لە یەك سەرچاوەی ئابورییەوە بكەین بەچەندین سەرچاوە
2018-07-30 [11:01 AM]

ZNA-هەولێر


شارەزایێکی ئابوری ڕایگەیاند: بۆ پێش خستنی ئابوری کوردستان پێویستیمان بە دوو قوناغ هەیە لە هەموو سێکتەرەکاندا و بەم شێوەیە پۆڵێن بکرێت(کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشت و گوزار).

تارا شوان بەرپرسی ئینستتیوتی ئابوری ئەمریکی ـ کوردی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێم زۆر بایه خ به بواری كشتوكاڵ بدات له رێگای کشتوکاڵ هه‌رێم ئه‌توانێت بێته‌ خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌، چونکه‌ له‌کوردستان زه‌وی وئاو هه‌ردووکیان زۆره به رزكردنه وه ی ئاستی به روبومی كشتوكاڵ بۆ دابین كردنی پێداویستی ناوخۆو هه ناردەكردنی بۆ وڵاتانی دەرەوه، ئەمەش بەم خاڵانەی خوارەوە دەکرێت:

۱- دروست کردنی سه‌دان به‌نداوی بچوک له‌سه‌ر هه‌موو ڕووبار وچه‌م و دروست کردنی هه‌زاران هه‌ ستێڵی ئاو له‌سه‌ ر کانی و کارێزه‌ کان و هاندانی جووتیاره‌ کان بو چاندنی جۆره‌ ها میوه‌و دانه‌وێڵه‌ ووسه‌وزه‌.

٢-وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ئه‌ توانێت هه‌ زاران کێڵگه‌ ی به‌خێوکردنی په‌ له‌ وه‌ر دروست بکات و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌توانێت ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی هه‌بێت(گۆشتی مریشک، هێلکه‌)ساغ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران وه‌ک گه‌نم و جۆ پیویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ بدات به‌رهه‌می ناوخۆ زۆربکات وڕێگه‌ نه‌ دات به‌رهه‌می ووڵاتان بێته‌ ناوه‌ وه.

٣-دروست کردنی ده‌یان کارگه‌ی گه‌وره‌ بۆ خوارده‌مه‌نی منداڵان وه‌ک پسکیت و چبس و شکۆلات وشیرینی.

 ٤-دروست كردنی هه زاران حه وزی ماسی بۆ زۆر بونی به رهه می ماسی ئه مه ش ئه كرێت سود له ئاوی ڕووباره كان وه ربگیرێت.

5- بایەخ دان به جۆرەكانی دانه وێڵه وەكو(برنج، گه نمه شامی، گه نم، جۆ)له گه ڵ جۆره كانی تر. 

6- بایه خ دان به داری وه كو زه یتون و گوێز ئەمەش ئەبێته داهاتی باش بۆ كوردستان.

 

ڕاشیگەیاند: بۆ ڕاكێشانی وه به رهێن بۆ كوردستان پێویسته حكومەتی هەرێم دوو هەنگاوی گرنگ بنێت. 

یەكەم: دروست كردنی بازاڕ بۆ ساغ كردنه وه ی به رهەمی وەربەهێن بۆنمونه ئه كرێت كارگه ی دروست كردنی تایه ی ئۆتۆمبیل له ووڵاتێكی وه ك ئیندۆنیزیا وه بهێنرێته كوردستان و به ڵێنی ئه وه به و كۆمپانیایه بدرت كه هاورده ی تایه ڕائه گرێت و به رهه می خۆی له كوردستا ئه خاته بازاڕ هه روه ها فرۆشتنی نه وت به نرخی هه رزان بۆ ئه وه ی وا له كۆمپانیا كان بكات بێنه كوردستان به مه به ستی ده ست كه وتنی قازانجی زۆر.                         

دووەم: حكومه ت ده بێت له گه ڵ هێنانی كۆمپانیا گه وره كانی جیهان ئه و مه رجه ی لێ وه ربگرێت كه زوری كرێكاره كانی خۆماڵی بن بۆ ئه وه ی هه زاران گه نج بتوانن كار بكەن و شاره زایی په یدا بكه ن له چۆنیه تی ئیش كردن له پیشه سازی دا.  

 

تارا شوان بەرپرسی ئنستتیوتی ئابوری ئەمریکی ـ کوردی، لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) گۆتی: له بواری گەشتیاریدا كوردستان ووڵاتێكی زۆرجوان و وڵاتێكی فێنك و شاخاوی یه و ده یان ڕووبارو ده ریاچه و كانی گه وره و جوانی تێدایه زۆر پێویسته حكومه تی هه رێم كه رتی گه شت و گوزار پێش بخات و ده یان كۆمپانیای بیانی بانگهێشت بكات و كار ئاسانیان بۆ بكات.

ئه مه ش به دوو قۆناغ ئه كرێت: 

قۆناغی یه كەم كورت خایەن: ئه كرێ چه ندین یه خت و به له می ئاوی بكڕن بۆ ناو هه ردوو ده ریاچه ی ده ربندیخان و دوو كان بۆ ئه وه ی خێزانه كان بتوانن گه شتی ناو ده ریاچه كان بكه ن بۆ به سه ربردنی كاتی خۆش له گه ڵ دروست كردنی چه ندین خواردنگه و ڕیستۆرانت له قه راغ ده ریاچه كان بۆ خزمه ت كردنی گه شتیاران .

 

قۆناغی دووه م درێژخایەن: پێویسته حكومه ت پلانی وورد دابنێ بۆ دروست كردنی باخچه ی گه وره ی ئاژه ڵان به شێوازی پێش كه وتو له گه ڵ دروست كردنی هه زاران خانوی بچكوك له سه رشاخه كان و گه یاندنی كاره باو خزمه ت گوزاری بۆ یان بۆ ئه وه ی گه شتیاران بتوانن له سه رشاخه كان بمێننه وه بۆ ماوه ی چه ندین ڕۆژ له گه ڵ دابین كردنی خۆراك وشت و مه ك بۆیان ئه مه ش ئه بێته هۆی زیاتر پێش خستنی كه رتی گه شتیاری به تایبه ت ناوچه شاخاویه كان زۆر گونجاو له بارن بۆ ئه م پرۆژه یه ودروست كرتنی ته له فریك له نێوان شاخه كان و چه ندین شوێنی خلیسكانی سه ربه فر بۆ ئه وه ی خه ڵكی زۆر بۆ گه شت سه ردانی بكه ن.

اسماعیل حكیم 





ئەم هەواڵە 12739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad