English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی شارێكی كوردستان 18 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد
2018-07-30 [11:27 AM]

ZNA - هەولێر


گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 18 تۆمه‌تبار له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیر كراون .

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 18 تۆمه‌تبار له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیر كراون ، تۆمه‌تبارێكیان هه‌ستاوه‌ به‌ دزینی ئۆتۆمۆبێلی باوكی خۆی كه‌ له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا رایگرتووه‌ و له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ .

هه‌روه‌ها گوتی: یه‌ك له‌ تۆمه‌تباره‌كانی تر ته‌نها كاری دزینی جلوبه‌رگی گرانبه‌های ئافره‌تان بووه‌ و دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته‌ چه‌ندین ماڵه‌وه‌ به‌ دوای جلوبه‌رگی گرانبه‌های ئافره‌تان گه‌ڕاوه‌ و دزیویه‌تی ، هه‌روه‌ها پێنج تۆمه‌تباریش به‌ دزینی ماتۆسكیل ده‌ستگیر كراون، سێ‌ كه‌سی تریش به‌هۆی دزینی عه‌مودی فافۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كان، دوو تۆمه‌تباری تر به‌ دزینی ماڵان، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی تریش به‌هۆكاری دزی جۆراو جۆر ده‌ستگیر كراون .





ئەم هەواڵە 4213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad