English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار وڵات مانۆڕێکی سەربازی دژی هەڕەشەکانی ئێران ئەنجام دەدرێن
2018-07-30 [11:55 AM]

ZNA - هەولێر


رۆژی دووشەممە 30/7/2018 بە هاوبەشی هێزێکی تایبەتی هەرچوار وڵاتی سعودیە، ئیمارات، میسر و ئەمریکا لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست مانۆڕێکی سەربازیی دەریایی هاوبەش دژی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستییان پێ کرد.

ئەو مانۆڕە دوای چەند رۆژێک دێت لە هێرشی چەکدارانی میلیشیای حوسی بۆ سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سعودی لە گەرووی بابولمەندەب لە باشووری دەریای سوور.

دوای هێرشی حوسییەکان بۆ سەر دوو کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی سعودیە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی هۆشداریی دایە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و رایگەیاند، دەریای سوور چیتر بۆ سەربازە ئەمریکییەکان ئارام نییە و ”سوپای قودس رکابەریی ئێوە دەکات لە دەریای سوور“.

ئەو لێدوانەی قاسم سولەیمانی دوای ئەوە هات، کە حوسییەکانی یەمەن لە گەرووی بابولمەندەب هێرشیان کردە سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سعودی و ئەو وڵاتەش هەناردەی نەوتی لەڕێی ئەو بەندەرە راگرت.





ئەم هەواڵە 1606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad