English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا 91 کەس گیانیان لەدەستداوە
2018-07-30 [12:08 PM]

ZNA - هەولێر


ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ئاگرەکەی ولاتی یۆنانەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 91 کەس بەرزبووە و 25  کەسیش بێسەروشوێنن.

ستاڤرولا مالیری وتەبێژی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی یۆنان ڕایگەیاند: دوای نزیکەی ھەفتەیەک بەسەر تێپەڕبوونی ئاگرکەوتنەوەکەدا ھێشتا کارەکانی گەڕان بەدوای 25 کەسدا بەردەوامە کە بێسەروشوێنن.

ئەو ئاگرەی کە بە دووریی 25 کیلۆمەتر لە دارستانەکانی نزیک پایتەختی یۆنان کەوتووەتەوە، بە ھۆی رەشەبای بەھێزەوە لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتە ناوچەکانی نیشتەجێبوون.

ھاوکات بەھۆی ئاگرەکەوە، زیاتر لە 180 کەس برینداربوون و ھەروەھا زیاتر لە سەدان خانووش زیانیان پێگەیشتووە و سەدان ئۆتۆمبیل سووتاون.





ئەم هەواڵە 4981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad