English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی...نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ تەمووز و پێدانی كاره‌با بۆ مانگی دیاریکرا
2018-07-30 [12:51 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی تەمووز و خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئاب ئاشکرا دەکات.

 

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان بۆمانگی تەمووز بە (٤١.٥) چل و یەک دینار و نیو، کە تێکرای کارکردنی موەلیدەکان لەنێوان (٤٠٠) بۆ (٤٢٠) کاتژمێر کاریان کردوە، بۆیە نرخی ئەمپێڕێک لە گەرەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە، دەربارەی بەرز بونەوەی نرخی ئەمپێر لەم مانگەدا گەڕاندەوە بۆ زۆرکارکردنی مۆلیدەکان لەم مانگەدا کە زیاتر لە (٤٠٠) کاتژمێر کاریانکردوە لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی گازوایل.

 

سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانکی (٨) ئاب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی وتی؛ لە مانگی ئاب-دا رۆژانە بە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبای ٢٤ کاتژمێر بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت، واتە ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن.

 

وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا، ئەو خاڵە دووپات کرایەوە کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (١٥) خولەک زیاتر بەسەر دابینکردنی کارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

 

سەبارەت بە نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون سیتیەکان نرخی کیلۆواتێک بە (٢٢٣) دوسەد و بیست و سێ دینار دیاریکرا، بەڵام ئەگەر سیتیەکان وێستگەکانیان (١١) کەیڤی بوو ئەوا (٥) دینار و وێستگەکەی (٣٣) کەیڤی بوو (١٠) دیناری بۆ زیاد دەکرێت.

 

 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی





ئەم هەواڵە 3835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad