ZNA - ههولێر دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافەی بەغدا، وتەی ١٠ تۆمەتباری پەسەندکرد کە فەرمانبەری بنديواريان لە دامەزراوەکانی حکومەت دامەزراندووە و موچەکانیان وەرگرتوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو تۆمەتباران لەبەردەم دادگای ڕەسافە دانیانناوە بە دامەزراندنی ناوی وەهمی لە وەزارەتی تەندروستی وهكو فەرمانبەر.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو تۆمەتبارانە پێکهاتوون لە فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی دیکەی سەربە میلاکی وەزارەتی تەندروستی.
بەیرەقدار ئاشکرایکرد "تۆمەتبارەکان لە ماوەی ههشت ساڵی ڕابردوودا بڕی زیاتر لە ٦ ملیار دیناریان لەسەر ناوی ٢٥٠ فەرمانبەری وەهمی وەرگرتووە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وتەکانی ئەو تۆمەتبارانەی پەسەندکرد، دوای ئەوەی دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بڕیاریدا ڕێوشوێنی یاساییان بەگوێرەی مادەی ٣١٨ی یاسای سزادانی عێراق ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند بکرێن.
ئەم هەواڵە 8008جار خوێندراوەتەوە |