English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆدەبێتەوە 
2018-07-30 [01:02 AM]

ZNA- ھەولێر 



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبونەوە.

ئەمڕۆ ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٨ راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەشدار بووە، رەوشی سیاسی و چەند بابەتێکی ھاوبەش لەنێوان حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە.
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و دیالۆگ بۆ برەودان بە کاری نیشتمانیی ھاوبەش، دوای ئەوەی ھەوڵەکان یەکخران لەپێناو سەرکەوتن بەسەر داعش و ھاریکاریکردنی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان.


ی.ا 
سەرچاوە | ktv
 





ئەم هەواڵە 4624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad