English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگای هەولێر – كەركووك به‌مزووانه‌ ده‌كرێته‌وه‌
2018-07-30 [01:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 

نوێنەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراقیدا كۆ بوونەوە و ڕایانگەیاند، هەولێر و بەغدا لەسەر كردنەوەی رێگای هەولێر – كەركووك رێككەوتوون و بەمزووانە ڕێگاكە دەكرێتەوە.

 

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ لە شاری بەغدا، شاندی هەرێمی كوردستان كە لە لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، دكتۆر فەرهاد نیعمەتوڵڵا، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە عێراق، لیوا سالار، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و دكتۆر هونەر نوێنەری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پێك هاتبوو، لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراقیدا كۆ بوونەوە كە پێك هاتبوون لە نوێنەری سەرۆكوەزیران، راكان جبووری پارێزگاری بە وەكالەتی شاری كەركووك، دواتر ڕاگەیندراوێكیان بڵاو كردەوە.

 

ئەمە دەقی ڕاگەیەندراوەكەیە:

 

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لە بەغدا، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق رێك كەوتوون لەبارەی دووبارە كردنەوەی رێگەی هەولێر - كەركووك "بە زووترین كات".

 

لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا لەسەر هەرچی زووتر كردنەوەی رێگەی هەولێر - كەركووك رێك كەوتن و، هەروەها بڕیار درا بە دانانی پردێكی ئاسنینی كاتی لە پردێ تاوەكو ئەو كاتەی پردە كۆنكرێتییە رووخاوەكە چاك دەكرێتەوە. هەردوولاش رێك كەوتن لەسەر رێكخستنی ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ شوێنی پردەكە و ناوچەی پێشنیازكراو كە دەكەوێتە چوارچێوەی ئیدارەی پارێزگای كەركووك و بە گوێرەی ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی فیدراڵییەوە دەردەكرێن.

هاوكات هەردوولا تاوتوێی دانانی بنكەی گومرگییان لە شارۆچكەی پردێ كرد، ئەمەیش بە مەبەستی بەهێزكردنی جووڵەی ئابووری و زیاتركردنی داهاتی دارایی بۆ گەنجینەی دارایی.

 





ئەم هەواڵە 5938جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad