English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: داشكانی نرخی دراو ھەوڵی دوژمنانە
2018-07-30 [01:38 AM]

ZNA-هەولێر


بانكی ناوەندی ئێران لە بەیاننامەیەكدا گرانبوونی لە رادەبەدەری نرخی دۆلار بەرانبەر بە دراوی ئێرانی بە "ھەوڵی دوژمنان" بۆ تێكدانی سەقامگیری ئابووری ئێران پێناسە كردووە.

بریارە تا كەمتر لە ھەفتەیەكی دیكە لیستی یەكەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا بسەپێندرێن و ئەو ھەنگاوەش پێشوەختە كاریگەری خراپی لەسەر بازاری ئێران دروست كردووە و دوێنێ نرخی دراوی ئێران گەیشتە كەمترین ئاستی مێژوویی خۆی بەرانبەر بە دۆلار و دراوە بیانیەكان و دۆخی بازارەكانی ئێران بە تەواوی شڵەژا و بانكی ناوەندی ئێرانیش لە بەیاننامەیەكدا، ئەو دۆخەی بە ھەوڵی دوژمنان بۆ تێكدانی سەقامگیری ئێران ناوبردووە و دەلێ نەیاران لە ھەوڵدان وڵات رووبەرووی ناسەقامگیری بكەنەوە و دۆخی دەروونی ھاوولاتیانیش تێكبدەن.

لە کاتێکدا نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکایی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئێرانەوە ٤هەزار و چوارسەد تومەن دانراوە، ئێوارەی دوێنێ ٢٩ی تەممووز هەر دۆلارێکی ئەمریکایی لە بازاڕەکانی ئێران بە زیاتر لە ١٢ هەزار تومەن فرۆشرا. لە بازاڕی دۆلار فرۆشانی هەولێریش س١٠٠ هەزار تومەنی ئێرانی بە ١٣ هەزار ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێکرا.





ئەم هەواڵە 5767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad