English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناتۆری ئەمریکا بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئێران داوای پشتگیریی ئەوروپا دەکات
2018-07-30 [01:46 AM]

ZNA- هەولێر


سیناتۆرێکی خاوەن دەستەڵاتی ئەمریكا داوا لە ئەوروپا دەكات لە گەمارۆكانی سەر ئێران، پشتیوانی لە ئەمریكا بكات.

دوای ئەوەی ژمارەیەك سیناتۆری ئەمریكیی لە نامەیەكدا ھۆشداریان دایە ولاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا بۆ ئەوەی پابەندی یاساكانی ئەمریكا بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێران بن، لیندسی گراھام بە كەناڵی فاكس نیوزی راگەیاندووە، بە كردەوەكانی سەرۆكی ئەمریكا بەرانبەر بە ئێران دلخۆشە، چوونكە ترامپ بە ھاوكاری وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ھەوڵی پەراوێزخستنی ئێران لە ناوچەكە دەدات.

گراھام داوای لە ئەوروپا كرد بەجێگەی پاڵپشتی كردن لە ئێران و ھەوڵەكانی بۆ دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی و دابەش كردنی رۆژھەڵاتی ناوەراست، بۆ ئەوەی بە یارمەتی گەمارۆكان پشتی ئەو رژێمە بشكێنن، پاڵپشتی ئەمریكا بكەن.

بریارە تا كەمتر لە ھەفتەیەكی دیكە لیستی یەكەمی گەمارۆكانی ئەمریكاكە ژمارەیەك گەمارۆی كۆن و ژمارەیەك گەمارۆی نوێ لەخۆ دەگرێت بەسەر ئێراندا بسەپێندرێن.

 





ئەم هەواڵە 4759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad